چۆڵكردنی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا له ترسی بۆردومانه‌كان به‌رده‌وامه
نه‌سروڵڵا كه خه‌ڵكی ئه‌و گونده ده‌ڵێت: رۆژانه هه‌وڵ ده‌دات سه‌ردانی گونده‌كه‌ی بكات و هه‌وڵ ده‌دات جارێكی دیكه چاوی به خانوو و زه‌وییه‌كانی بكه‌وێت، به‌ڵام له ترسی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناتوانێت.
له‌كاتێكیشدا رۆژانه ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كرێت، هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه داوا له په‌كه‌كه و توركیا ده‌كه‌ن، شه‌ڕی خۆیان له ئاواییه‌كانیان دوور بخه‌نه‌وه و بیگوازنه‌وه ناو خاكی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گوندنشینان نه‌بنه قوربانی ئه‌و شه‌ڕه، كه دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه نییه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه سه‌ربه‌ست ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ ده‌ڵێت: رۆژانه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی ئه‌منی ده‌بنه‌وه و ژماره‌یه‌ك گوند و ئاوایی سنووره‌كه‌یان چۆڵكراوه و پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، له ماوه‌كانی داهاتوودا خه‌ڵكێكی زیاتر ناوچه‌كه‌یان جێ ده‌هێڵن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا بووه‌ته مه‌یدانی شه‌ڕ و ململانێكانی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا و تا ئێستا زیانی زۆری گیانی و مادی به‌و هۆیه‌وه به هاووڵاتیان گه‌یشتووه.
k24 -
