رێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک بڕی ٣٠٠ ملیۆن دیناری دیکەی بۆ تەرخان کرا
سدقی ئامێدی، راگەیاند، کە رێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک بە تەواوی تێکچووە و پێویستی بە نوژەنکردنەوە ھەیە، حکوومەتی ھەرێمیش ماوەیەک پێش ئێستا ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ نوژەنکردنەوەی تەرخان کردووە، ئێستاش ٣٠٠ ملیۆنی دیکەی بۆ تەرخان کراوە و، نوژەنکردنەوەی ئەو رێگایەش دەستی پێکردووە و بەشێوەیەکی باش نوژەندەکرێتەوە، چونکە رێگایەکی ستراتیژییە و ھەموو ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بار ھەڵگر بۆ کاری بازرگانی بەوێدا ھاتووچۆ دەکەن.
ئامێدی گوتیشی: "جگە لەوەش بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا دەست بە تەواوکردنی رێگای دووسایدی نێوان روڤیا بۆ بەردەڕەش بکرێت، چونكه تەواوکردنی ئەو رێگایە ماوهیهك بوو وەستابوو.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە باسی لەوەشکرد، بڕیارە ئەو رێگایەش بکرێتە دووساید، بەڵام بەھۆی ئەوەی رێگای بەدیل نییە، جارێ تەنیا نۆژەن دەکرێتەوە و ھەر کاتێک رێگای چەمە بۆ ھەولێر تەواو بوو، ئەوکات دەست دەکرێت بە درووستکردنی رێگای دووسایدی بەردەرەش بۆ کەڵەک.
kdp -
