وەزیری پەروەردە و شاندێکی یەکێتی مامۆستایان کارنامەی وەزارەتی پەروەردەیان تاوتوێ کرد
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی پەروەردە گەیشتووە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/7/2019، ئالان حمەسعید سالح، وەزیری پەروەردە لەگەڵ سەرۆکى یەکێتى مامۆستایان بە وەکالەت و شاندێکى یاوەرى کۆبووەوە و کارنامەی وەزارەتی پەروەردەیان تاوتوێ کرد.
ڕوونیشکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بە شێوەیەکی گشتی باس له هەندێک ته وەری پەروەردەیی کرا، و ئاماژه درا به کارنامەی وەزارەتی پە روەرده که پێویسته زۆرترین بیروڕای له بارەوه ئاڵوگۆڕ بکرێت.
باسنيوز
