هەموو وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم دەست بەکار دەبن
هەموو وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بەکار دەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-7-2019، رێبەر ئەحمەد، وەک وەزیری ناوخۆ و بێگەرد تاڵەبانی، وەک وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بەکار بوون.
بە دەست بەکاربوونی ئەو دوو وەزیرە، هەموو وەزیرەکانی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، لە پرۆسەی دەست بەکاربوون، تەواو بوون.
رۆژی چوارشەممە 10-7-2019، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، متمانەی بە مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی کابینەکەی بەخشی.
باسنيوز
