ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چاكسازییه‌كی راسته‌قینه هه‌یه
حاكم ئه‌حمه‌د گوتیشی: داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی رایگه‌یاندووه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چاكسازی له پێشینه‌ی كاره‌كانییه‌تی، ئه‌و پرسه به گرنگ وه‌ربگرێت و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چاكسازییه‌كی راسته‌قینه هه‌یه. خه‌ڵكی كوردستان داوای دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ریشه‌یی ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: داواكارین له كابینه‌ی نوێ، هاوشێوه‌ی به‌غدا، ئه‌نجوومه‌نێكی كارا بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی پێكبهێنێت. له به‌غدا هه‌فتانه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كاروچالاكی ده‌كات. ده‌كرێت لێره به ناوێكی جیاواز بێت. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه گرنگه هه‌بێت و هه‌فتانه و مانگانه كۆببێته‌وه و به‌رنامه‌ی پێویست بۆ چاكسازی دابنێت و كار بكات بۆ ده‌ركردنی یاسای نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی داواشیكرد، دادگایه‌كی تایبه‌ت به پرسی گه‌نده‌ڵی پێكبهێنرێت. بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به خێرایی به ڕێوه‌بچێت.
له باره‌ی فۆرمی ئاشكراكردنی سامانی به‌رپرسانه‌وه، حاكم ئه‌حمه‌د گوتی: ئه‌و پرسه پابه‌ندییه‌كی یاساییه و به پێی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌موو به‌رپرسێك كه یاساكه ئاماژه‌ی پێكردووه، ده‌بێت ئه‌و فۆرمه پڕ بكه‌نه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و فۆرمه پڕ ده‌كه‌نه‌وه، تۆمه‌تبار نین و ئه‌وه پابه‌ندییه‌كی یاساییه و له 80 وڵاتی جیهان ئه‌و سیستمه په‌یڕه‌و ده‌كرێت. هه‌ر بۆیه نووسراومان بۆ كابینه‌ی نوێ كردووه و تێیدا داوامان كردووه، ناوی به‌رپرسه نوێیه‌كانمان بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین فۆرمی ئاشكراكردنی سامانیان بۆ بنێرین.
K24
