محه‌مه‌د حەلبووسی رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ سەركۆنە دەكات

محه‌مه‌د حەلبووسی رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ سەركۆنە دەكات
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندی ھێرشەكەی سەر دیپلۆماتكارە توركەكان لە ھەولێر سەركۆنە دەكات و بە تیرۆریستیش ناوی دەبات.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تویتێكدا ھێرشەكەی ھەولێری سەركۆنە كردووە و نووسیویه‌تی: "بە توندی ھێرشەكەی سەر دیپلۆماتكارە توركییەكان سەركۆنە دەكەم، سەرەخۆشی ئاراستەی ئەوانە دەكەم كە لە ھێرشەكەدا گیانیان لەدەستداوە و داوای شیفای بە پەلە بۆ برینداران دەكەم".

حەلبووسی ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو ھێرشە تیرۆریستییە ئاسایشی عێراق و سەروەرییەكەی و سەقامگیری ھەرێمی كوردستانی كردووەتە ئامانج.

داواش دەكات، رێوشوێنە ئەمنییەكان توند بكرێن و ئەو كەسانە دەستگیر بكرێن كە لە پشت كارەكەوەن، ناسنامەكانیان ئاشكرا بكرێت و سزا بدرێن.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌، 17ی ته‌ممووزی 2019، له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ رێستورانتێكی شاری هه‌ولێر، كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا و دوو هاووڵاتی كورد گیانییان له‌ده‌ستدا.








باسنيوز
Top