کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە هەولێر تەقییەوە
کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە نزیک شاری هەولێر تەقییەوە.
تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-7-2019 رووی داوەو بەهۆی تەقینەوەی چەک و فیشەکەکانی ناوییەوە، بەردەوام دەنگی تەقە دەبیسترێ و تا ئێستا هۆکار و زیانەکانی نازاندرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆگایەی تەقیوەتەوە کۆگای هێزەکانی زێرەڤانی لە نزیک عەلوەی هەولێر لەسەر رێگای هەولێر- مووسڵ، بووە.
باسنيوز
