بەهۆی دوو تەقینەوە لە جەلەولا حەوت كەس بریندار بوون
یەعقووب یووسف، بەڕێوەبەری شارەدێی جەلەولا، راگەیاند، کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو لەناو جەرگەی شارەدێی جەلەولا دوو بۆمبی چێندراو تەقیونەتەوە.
گوتیشی: "بەو هۆی ئەو دوو تەقینەوەوە حەوت هاووڵاتی و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون، چونكە بۆمبەكان بە ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییان و سەربازیدا تەقیبوونەوە."
بەڕێوەبەری شارەدێی جەلەولا باسی لەوەش كرد بریندارەكان بۆ چارەسەری بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەش بەردەوامە.
باسنيووز
