خانه‌قین.. كه‌مپینێك بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 راگه‌یه‌ندرا
ویسام ئه‌حمه‌د، كه یه‌كێك له‌و چالاكوانانه‌یه كه كه‌مپینه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ده‌ڵێت: خانه‌قین شاری پێكه‌وه‌ژیانه و ئه‌و كه‌مپینه‌یان بۆ ئه‌وه راگه‌یاندووه، كه ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره تێیدا به‌شدار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت، كه ئه‌و ماده‌یه له ده‌ستووریی عێراق جێگیر كراوه، به‌ڵام تا ئێستا كاری پێ نه‌كراوه.
ئه‌و چالاكوانه ده‌شڵێت: جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه له زیانی هیچ پێكهاته‌یه‌ك نییه و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان تێیدا به‌رجه‌سته كراوه.
لەماوەی 24 کاتژمێرى رابردوو, زیاتر لە 3 ھەزار ھاووڵاتی خانەقین واژۆیان بۆ ئەو کەمپینە کردووە, ئەو ھاووڵاتیانەش كه بۆ واژۆکردن سه‌ردانی ئەم کەمپینە ده‌كه‌ن، دەڵێن: جێبەجێ کردنی مادەی 140ى دەستووری عێراق و گەڕانەوەی پێشمەرگە دەبێتە ھۆکارێك بۆ ئەوەی ناوچەکانیان لەو دۆخە ئەمنیە خراپە رزگاری بێت، كه له ئارادایه و هه‌وره‌ها ده‌بێته فاكته‌رێكیش بۆ ئه‌وه‌ی چیتر کورد ناوچەکە چۆڵ نەکات.
k24 -
