له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر دوو هاووڵاتی ده‌ڤه‌ری سۆران گیانیان له‌ده‌ستدا
نه‌ریمان دانیشتووی گوندی بێشوكی سنووری قه‌زای رواندزه و باوكی دوو كوڕ و كچێكه. به‌شدار ره‌مه‌زانیش دانیشتووی شارۆچكه‌ی دیانای سه‌ر به قه‌زای سۆرانه و دوای ئه‌وه‌ی له رووداوه‌كه برینداربوو، بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له ژێر چاودێری پزیشكی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر مایه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌كاتی رووداوه‌كه ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران بۆ نانخواردن له رێستۆرانته‌كه بوون.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له یه‌كێك له رێستۆرانته‌كانی شاری هه‌ولێر، تیمی كونسوڵخانه‌ی توركیا كرایه ئامانج، له ئه‌نجامدا جگه له كوژرانی كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه و برینداربوونی یه‌كێكی دیكه، دوو هاووڵاتی ده‌ڤه‌ری سۆرانیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوای رووداوه‌كه‌ش، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراویان بڵاوكرده‌وه و ئه‌و هێرشه‌یان به‌توندی ئیدانه كرد.
k24
