لیژنه‌ى ده‌ستپاكیى په‌رله‌مان: هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئومێدبەخشن
له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، ڕاگەیاند: "ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى حكوومه‌ت ئومێد ده‌ده‌ن به خه‌ڵكى كوردستان كه به‌فیعلى ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ده‌بێته‌وه، پشتگیرى و پشتیوانیى كارنامه و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران شه‌ش بڕیار‌ى ده‌ركرد و سه‌ره‌تاش له پله‌باڵاكانەوە ده‌ست پێ ده‌كات ئه‌مه‌ش گرنگه، ئێمه‌ش له په‌رله‌مانى كوردستانەوە به‌دواداچوونى جددى بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان ده‌كه‌ین و چاو‌دێر ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌مووان له هه‌رێمى كوردستان ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌لى ببینه‌وه ".
وەك ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دەستپاکیی په‌رله‌مانى كوردستان گوتی: "ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى حكوومه‌ت له به‌رده‌مى په‌رله‌مان و دیاریكردنى ڕووبەڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له كارنامه‌ى حكوومه‌ت ئاماژه‌یه‌كى گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك هه‌ست به دڵنیاییبوون بكه‌ن و بۆیان دیار بێت ئه‌م حكوومه‌ته نیه‌تێكى جددى هه‌یه و كار ده‌كات بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى".
ڕۆژی 10-7-2019 كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان متمانەی كاركردنی پێ درا و ڕۆژى 15ى مانگیش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى بەڕێوە برد.
kdp -
