پەکەکە بە فەرمی، دانی بە گیان لەدەستدانی پێنج گەریلای خۆی دانا
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە فەرمی، دانی بە گیان لەدەستدانی پێنج گەریلای خۆی دانا کە سێیان بەرپرسیارێتییان لەنێو حزبەکەدا هەیە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا پەکەکە ئاشکرای کرد کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، سێ بەرپرس و دوو گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەست داوە و بە کەسوکارەکانیشیان گوتراوە کە ئەوانە لە ژیاندا نەماون.
هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە هێرشەکە لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی نەورۆز لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ ئەنجام دراوە و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە:
- سینانی سور (عەلی ئاکتاش)
- سەرحەد ئەمانوس- ڤارتۆ (ئەمروڵڵا دورسون) کە ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە بووە
- ناڤدار سەنگەر (میکایل ئۆزدەمیر)
- سەرحەد شەفەک (ڤەهیپ تەکین)
- شیار فەرشین (جەلال ئۆزتورک)
ھەرچەندە پەكەكە شوێنی گیان لەدەستدانی ئەو بەرپرس و گەریلایانەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو كە سێ بەرپرسی پەكەكە-یان لە قەندیل كردووەتە ئامانج.
باسنیوز
