پارتی و یەکێتی له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك کۆ دەبنەوە

 پارتی و یەکێتی له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك کۆ دەبنەوە


بڕیارە لەم نزیکانە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، له‌باره‌ی دانانی لیژنە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پێکھاتەکانی کەرکووک کۆ ببنەوه‌.

دیار حوسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند، ئەگەر تا سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەکە نەکرێت، ئەوا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت كه‌ تێیدا لێژنه‌یه‌كی ھاوبەش لە نێوان پارتی و یەکێتی پێکدەھێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی کەرکووک و چارەسەری کێشەکان.

ڕوونیشی كرده‌وه‌، ئەو لێژنەیە کە پێک دەھێنرێت، لەگەڵ پێکھاتەکانی کەرکووک گفتوگۆ لە بارەی ھەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەکات و لەگەڵ پێکھاتەکان گفتوگۆکانیان بەرددەوام دەبێت تا ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری کەرکووک و چونە دەرەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی لەو شارە.

پێشتریش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق چەندین کۆبوونەوە ھەبووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کورستانییەکان، بەڵام رێککەوتنی کۆتایی لەسەر ئەو پرسە نەکراوە.








باسنيوز
Top