بزوتنەوەى ئیسلامى: کارنامەى کابینەی تازەی حکوومەتمان بە دڵە
گوتەبێژى بزوتنەوەى ئیسلامیى دەڵێ کارنامەى کابینەى تازە بابەتى باش و گرنگى تێدایە کە جێگاى ئومێد و دڵخۆشین ئێمە خاڵەکانى نێو کارنامەکەمان بە دڵە و هیواى سەرکەوتنیان بۆدەخوازین.
د.عەبدوڵڵا وەرتى گوتەبێژى بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستانراگەیاند: وەکو بزوتنەوەى ئیسلامى کارنامەى کابینەى تازەى حکوومەت بە باش هەڵدەسەنگێنین چونکە خاڵەکانى بابەتى باش و گرنگى تێدایە و بۆ یەکەمجارە لەکوردستان بەمشێوە بەڕاشکاوانە باسى رووبەرووبوونەوەی گەندەڵکاران و قەدەغەکردنى بازرگانى لە بەرپرسان کراوە".
راشیگەیاند: " ئەنجامدانى چاکسازى و باشترکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا یەکێکى دیکەیە لەو خاڵانەى کە جێگاى دڵخۆشین و هەموو کوردێک پشتگیرى دەکات و خەونى پێوە دەبینێت بۆیە ئێمەش ئومێدمان بەکابینەى تازە هەیە و هیواى سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و کارنامەکەمان بە دڵە".
گوتەبێژى بزوتنەوەى ئیسلامیى ئاماژەى بە ئەوەش کرد" بەجێبەجێکردنى دروشمەکانى کابینەى نۆیەم یەکسانى کۆمەڵایەتى بەرپادەبێت کە خۆى لە سزادانى گەندەڵکاراندا دەبینێتەوە هیوادارین کابینەى تازە بتوانێت ئەو دروشمە باشانەى هەڵى گرتوون جێبەجێبکرێن ".
باسنیوز
