١٧ کۆچبەری کورد لە سنووری نێوان توركیا و یۆنان دەستگیركران
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کار و باری ئاوارە و پەنابەران ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ نوێنەری دەزگای لوتكە لە وڵاتی توركیا پێی راگەیاندین 17 كۆچبەری كورد كە سەرجەمیان كوردن و خەڵكی شارۆچكەی رانیەن، لەكاتێكدا ویستوویانە سنورەكانی توركیا تێیەڕێنن و خۆیان بگەیەنە وڵاتی یۆنان، لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستبەسەركراون".
ڕاشیگەیاند: "3 لەو كۆچبەرانە لەكاتی دەستگیركردنیاندا توانیویانە خۆیان دەربازبكەن و لەدەست پۆلیس هەڵبێن".
سەرپەرشتیاری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژەی بە ئەوەش کرد، "وا بریارە لە سبەێنێوە نوێنەری دەزگامان سەردانی ئەو 14 كۆچبەرە بكات و كارئاسانی و هاوكارییان بكات تاوەكو هەرچی زووە مامەڵە یاسایەكانیان بۆ تەواوبكرێت و رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێنەوە".
bas news -
