دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ سێشەممە 16/7/2019، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 450 دینار بوو.
هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 94 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 59 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1412 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەمان 1410 دۆلار بوو.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 210,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 238,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 274,000 دینار
kdp -
