ئەنجوومەنی وەزیران، رێنمایی تازەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەركرد

ئەنجوومەنی وەزیران، رێنمایی تازەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەركرد
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان دەڵێ، بەپێی رێنمایی نوێی ئەنجوومەنی وەزیران، پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە بەپێی چەند مەرجێك دەبێت، لەوانە بڕوانامە، بەڵام ئەو رێنماییانە پێشمەرگەی دێرین ناگرێتەوە و ئەوان بێ مەرج پلەیان بەرز دەبێتەوە.

لیوا قارەمان كەمال، ڕاگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیران رێنمایی تازەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەركردووە و لە ئێستادا كار بەو رێنماییە نوێیانە دەكرێت، پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگەش بەپێی بڕوانامە دەبێت و بۆ ئەوەی پلەشی بەرز بكرێتەوە، پێویستە پۆستێكی ھەبێت، بۆیە مەرجدار كراوە و ھەر پێشمەرگەیەك كاتی پلەبەرزكردنەوەی ھاتبێت، بەپێی ئەو رێنماییانە پلەی بەرز دەكرێتەوە".

بە گوتەی لیوا قارەمان، ئەو رێنماییە تازانە پێشمەرگە دێرینەكان ناگرێتەوە و ھەر پێشمەرگەیەك پێش ساڵی ١٩٩١پێشمەرگە بووبێت، رێنماییەكان نایگرێتەوە و ئەوەی دوای ئەو ساڵەش بووەتە پێشمەرگە، بەپێی رێنمایی تازە پلەی بەرز دەكرێتەوە.


kdp -
Top