مەسرور بارزانی: ئەو شتانەمان باس كرد كە پێویست بوو بگوترێن
مەسرور بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ هەریەك لە سەركۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌شی لەگەڵ محەمەد حەلبوسیدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتی دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تدا بڕیاریان دابوو كە ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن له باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
هەروەها ئاماژەی بەوەش دا كە ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سەرۆكی حكومه‌ت كۆبوونه‌تەوە، تێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌بووە، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێن، له لایه‌ن شاندی هه‌رێمه‌وه خستوویانه‌تەڕوو.
سەرۆك وەزیران گوتیشی "له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به گفتوگۆی فه‌نی ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه".
باسنيوز
