کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی دەستی پێ کرد
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدای پایتەختی عێراق و دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی حکوومەتی عێراقی فیدرال، مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری، گەیشتنە بارەگای پەرلەمانی عێراق و لەلایەن محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لێ کرا. نیوەڕۆی ئەمڕۆش مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆببووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان باس لە دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەردوولا دەکەن.
باسنيوز
