ئەو پیاوەی تەقەی لە پزیشکەکەی سلێمانی کرد لەژێر نەشتەرگەریدا گیانی لەدەست دا

ئەو پیاوەی تەقەی لە پزیشکەکەی سلێمانی کرد لەژێر نەشتەرگەریدا گیانی لەدەست دا
ئەو پیاوەی لە شاری سلێمانی پەلاماری پزیشکێکی دا و بە سێ فیشەک برینداری کرد، لە ژێر نەشتەرگەریدا گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی ڕۆژی ٣ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨، لە شەقامی ئۆرزدیی شاری سلێمانی، پیاوێک بە دەمانچە دەچێتە سەر نۆرینگەی پزیشکێکی ئێسک و شکاوی بەناوی دکتۆر (ک. ئ. س)، بە دەمانچە دەستڕێژی گوللەی لێ کرد و بە سێ فیشەک بەسەختی برینداری کرد.

دوای ڕووداوەکە ھێزە ئەمنییەکانی سلێمانی تەقەکەرەکەیان دەستگیر کرد و لەکاتی دەستگیرکردنەکەشدا تەقەکەرەکە لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە دەمامکەوە نمایشکرا، ھێزە ئەمنییەکان نەیانھێشت ھیچ قسە و ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ھۆکاری تەقەکردنەکە بدات.

بنەماڵەی پزیشکەکە، سازشیان بۆ تەقەکەرەکە کردووە و داوای ئازادکردنیان کردووە، تاوەکوو ببرێتە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردن، چونکە تەقەکەرەکە نەخۆشییەکی تووش بووە و پێشتریش لەلایەن دکتۆر کەمال ئەحمەدەوە نەشتەرگەری بۆ کراوە. بەو هۆیەشەوە بڕیاری ئازادکردنی تەقەکەرەکە دراوە.

بە مەبەستی چارەسەر، تەقەکەرەکە بردراوەتە ئێران و نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو نەبووە و ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ١٦ی ٧ی ٢٠١٩ لەژێر نەشتەرگەریدا گیانی لەدەست داوە.









باسنيوز
Top