لە سنووری مەریوان تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە
سەرچاوە خۆجێیەکان لە مەریوان لەمبارەوە ڕایانگەیاند: "هاووڵاتیەکی کورد بەناوی ساڵح حاجی عەلی، کەلە بازاڕی دراوی (بەشی دینار)ی ئەو شارە کاسبیی کردووە لە دوێنێ دووشەممەوە دیار نەماوە و پاش گەڕان و بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری ئەمڕۆ سێشەممە تەرمەکەی لە سنووری گوندی (کانیڕەش) دۆزراوەتەوە".
شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە بکوژەکان تەرمەکەیان سووتاندووە.
تاکوو ئێستا لەبارەی هۆکاری کوشتنی ئەو هاووڵاتییە و بکوژانی وردەکاریی زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە.
باسنيوز
