پۆلیسی هەولێر: پۆلیسێك لەبەر قەرزداری خۆی كوشت
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو كەسە لەناو شاری هەولێر پۆلیسی رێكاری یاسایی بووە و بەپێی بەدواداچوونەكانی پۆلیسیش هۆكاری خۆكوشتنەكەی قەرزداری بووە".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەش كرد، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس لەبارەی هۆكاری رووداوەكە بەردەوامە.
رووداو
