"10 حاڵەتی خۆكوشتن و 14 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆماركراون"
شەش حاڵەتی كوشتنی ژنان و 10 حاڵەتی خۆكوشتن و 14 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆماركراون
نەقیبی مافپەروەر رێباز زیوەر، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، له شەش مانگی یه‌كه‌می ئەمساڵ 30 حاڵەتی سوتان و 20 حاڵه‌تی خۆسوتاندن تۆماركراوه، هەروەها شەش حاڵەتی كوشتنی ژنان و 10 حاڵەتی خۆكوشتن و 14 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی تۆماركراون.
هیچ كه‌یسێكی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان له‌سه‌ر كێشه‌ی شه‌ره‌ف نه‌بوه
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ كه‌یسێكی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان له‌سه‌ر كێشه‌ی شه‌ره‌ف نه‌بوه، به‌ڵكو هۆكاری دیکەی وه‌ك كێشه‌ی زه‌وی و زار و نه‌گونجان و له ژێركاریگه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر بوه، به به‌راورد به ساڵی رابردوش حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی و خۆسوتاندن كه‌می كردوه.
رێژەى تۆمارکردنى سکاڵا زیادى کردوە بە بەراورد بەشەش مانگى یەکەمى ساڵى رابردو
نەقیبی رێباز وتیشی، لە ماوەى شەش مانگى یەکەمى 2019 دا رێژەى تۆمارکردنى سکاڵا زیادى کردوە بە بەراورد بەشەش مانگى یەکەمى ساڵى رابردو، بەشێوەک ساڵى رابردو تەنها هەزار و 621 سکاڵا تۆمارکراوە، بەڵام ئەمساڵ هەزار و 846 سکاڵا تۆمارکراوە.
رونیشیکردەوە، 168 ئافره‌ت كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بوه ره‌وانه‌ی شه‌ڵته‌ره‌كان كراون له‌و ژماره‌یه 137 حاڵه‌ت چاره‌سه‌ركراون و 37 حاڵه‌ت ماون.
هەربەپێی ئامارەکان، لیژنەی ئاشتەوایی 272 حاڵەتی بۆ هاتوه و 66 حاڵەت ئاشتبونەتەوە و 32 یان ئامادەی دانیشتن نەبون و دواتر بڕیار لەسەر دۆسیەكانیان دەدرێت.
خه‌ندان-
