مەسرور بارزانی لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە پێشوازی لێ کرا

 مەسرور بارزانی لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە پێشوازی لێ کرا


کەمێک لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندەکەی لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە پێشوازییان لێ کرا.



لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، مەسرور بارزانی و شاندەکەی گەیشتنە کۆشکی سەلام لە بەغدای پایتەختی عێراق و لە لایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقەوە پێشوازییان لێ کرا.



بڕیارە هەر ئەمڕۆ، شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی حکوومەتی عێراق و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە.








باسنیوز
Top