ئەمشەو مانگگیران لە هەرێمی کوردستان روودەدات

 ئەمشەو مانگگیران لە هەرێمی کوردستان روودەدات
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو مانگگیران لە هەرێمی کوردستان روودەدات و پێنج کاژێر و 33 خولەک دەخایەنێت

ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " ئەمشەو مانگگیران لە هەرێمی کوردستان روودەدات و کاژێر 9:43 خولەک مانگ دەچێتە ناوچەی نیمچە سێبەر و دواتر لە کاژێر 11:01 خولەک مانگ دەچێتە سێبەری تەواوی زەوی و لە 74%ی دەگیرێت".

ئەژی چەتۆ ئاماژە بەوەش دەکات: " لە کاژێر 12:30 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 17-7-2019) مانگگیران دەچێتە بەرزترین ئاست و لە کاژێر 1:59 خولەک مانگگیرانی نیمچەیی کۆتایی دێت".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کاتی مانگگیرانەکە دەڵێت: "ئەوەی مرۆڤ هەستی پێدەکات دوو کاژێرە، بەڵام دیاردەکە خۆی لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی پێنج کاژێر و 33 خولەک و 16 چرکە دەخایەنێت. بەمەش دووری مانگ لە زەوی 98 کیلۆمەتر و 571 مەتر دەبێت".

چەند جۆرێک لە مانگگیران هەن لەوانە؛

مانگگیرانی تەواو: ئەو کاتە روودەدات کە مانگ بە تەواوی بێتە نیوەی تاریکای سێبەری زەوی، ئەو کاتەش مانگ بە تەواوی دەگیرێت.

مانگگیرانی بەشی: لەو کاتە روودەدا ئەگەر بێت و مانگ بکەوێتە بەشێکی تاریکایی زەوی، ئەو کاتەش مانگ بەشێکی دەگیرێت.

مانگگیرانی شێوەی تاریکی: لەو کاتەی مانگ نزیک دەبێتەوە لە تاریکی زەوی ئەو کاتەش مانگ ناگیڕی تەنھا کەمێک تاریکی بەسەرا روودەدات.
لە فەیسبوک دایبنێ




رووداو
Top