سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له به‌غدا: ئاماده‌کاری بۆ پێشوازی لە مەسرور بارزانی و شاندەکەی کراوە
د.ڤیان سه‌بری، ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ سێشەممە شاندی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان، سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌ن و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق و د.عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق و محەمەد حەلبووسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێت، له دیداره‌کەدا تاوتوێی به‌رنامه‌ی کاری حکوومه‌ت ده‌کەن".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕاشی گەیاند: "له هێڵه گشتییه‌کانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت باس له باشترکردنی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا کراوه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌م سه‌ردانه گرنگه، چونکه کوردستان ده‌روازه‌ی تازه بە ئاراستەی چارەسەرکردنی گرفته‌کانیدا ده‌کاته‌وه".
د. ڤیان سەبری گوتیشی: "له به‌غدا ئاماده‌کاریی باش بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکە کراوە و گفتوگۆی چه‌ند پرسێک ده‌کرێت، به‌ڵام نامانه‌وێت پێش گفتوگۆکان له راگه‌یاندنه‌کانه‌وه باس بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا به‌غدا به‌نیازه په‌یوه‌ندیی زیاتر له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێت".
باس‌نیوز
