لە قه‌ڵادزێ دوو كه‌س به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران
ئەمڕۆ دووشەممە 15/7/2019، پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، "هێزه‌كانمان له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) پاش چاودێریكردنی كه‌سێك كه گومان ده‌كرا مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاربێنێت، دواجار به بڕیاری دادوه‌ر له‌به‌رده‌م دوكانێكی ده‌رمانخانه له قه‌ڵادزێ به 5 پارچه حه‌به‌وه له جۆری ( ترامادۆڵ ) ده‌ستگیر كرا".
ڕوونیشکراوەتەوە، دواتر به بڕیاری دادوه‌ر و دوای پشكنینی ده‌رمانخانه‌كه 5 پارچه‌ی تر له هه‌مان جۆری حه‌ب دۆزرایه‌وه و له هه‌مانكاتدا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌كه ده‌ستگیر كرا، كه كۆی گشتی ئه‌و حه‌بانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه ژماره‌یان 10 پارچه‌یه كه ده‌كاته 100 ده‌نك.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 14 له یاسایی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیر كراون، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
باسنيوز
