لاوێکی کورد بە فەرمی لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ کۆ بووەوە
فەلاح حەسەن، لەمبارەوە رايگەیاند: "من وەکوو کوردێک فەخرمەند بووم کە بە ئاڵای کوردستانەوە سەرۆکایەتیی شاندێکی لاوانی سیاسیی ئەورووپام دەکرد و داوای ئەوەشم لە سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ کرد کە لەگەڵ پارێزگا و شارەوانیی ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییان ھەبێت و ھەماھەنگییەک لە نێوانیاندا دروست بێت".
فەلاح حەسەن گوتیشی: "سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ گفتی پێمان داوە کە ئامادەیە پێشوازی لە شاندی ھەولێری پایتەخت بکات و دەرگاکانیان بۆ دۆستایەتی و ھەماھەنگی کراوەن کە ئەمەش سەرەتایەکی باشە بۆ پتەوکردنی دۆستایەتییەکان، چونکە شاری مۆسکۆ یەکێکە لە ھەرە گرنگ و بەھێزترینی پایتەختەکانی جیھان".
باسنيوز
