بە سیستەمی ئەلیکترۆنی سەرجەم چەکە بێ مۆڵەتەکان تۆمار دەکرێن
رێڤینگ ھروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ پرۆژیەکی ئامادەکردووە بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت.
بەپێ پرۆژەکە، سەرجەم چەکە بێ مۆڵەتەکان بە رێگەی ئەلیکترۆنی تۆمار دەکرێن، بە مەبەستی کۆنتڕۆلکردنی دیاردەی چەکداری و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی.
رێڤینگ ھروری هەروەها رایگەیاند، ئەو چەکانەی بێ مۆڵەت بن و پێوستیان پێ بێت، مۆڵەتیان پێ دەدرێت، ئەوانی دیکەش لە ناو دەبرێن.
سیستەمی ئەلیكترۆنی بە جۆرێکە لە ھەموو شار، شارۆچکە و گوندەکان ژمارەی چەكەکان كۆ دەكرێتەوە و هەر چەکێکیش بە پێویست نەزانرا لای هاووڵاتییان بێ، رادەستی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێ.
باسنيوز
