سەیدسادق.. هۆڵێكی داخراوی وەرزشی دروست دەكرێت
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق، ڕاگەیاند: "بەمەبەستی خزمەتكردنی بواری وەرزش و وەرزشدۆستانی سنوورەكە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هۆڵێكی داخراوی وەرزشی لە قەزای سەیدسادق دروست دەكات".
گوتیشی: "هۆڵەكە لە ساڵانی ڕابردوودا بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە جێبەجێ نەكراوە، لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵی جدیمان دا لەڕێگەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ڕۆشنبیری و پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی پرۆژەكە دەست پێ بكات و ڕەزامەندیی دەستبەكاربوونی بۆ وەرگیرا".
ئاماژەی بەوەش دا: "ماوەی پرۆژەكە 360 ڕۆژە و لەم هەفتەیەدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بودجەكەشی بڕی یەك ملیار و 404 ملیۆن و 93 هەزار دینارە".
باسنيوز
