کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر: پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بەرەوپێشچوون
ئه‌مڕۆ شاندێكی ئه‌مەریكا به سه‌رۆكایه‌تی ستیڤن فه‌یگن سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان له بارزان كرد و دواتریش له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا فەیگن ئامانجی سەردانەکەی ئاشکرا کرد.
کونسوڵی گشتی ئەمەریکا رایگه‌یاند كه ئامانجی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌وه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه بزانێت گه‌لی كوردستان به گشتی و بارزانییه‌كان به تایبه‌تی رووبه‌ڕووی چی سته‌م و تراژیدیایه‌ك له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه بوونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، كونسوڵی گشتی ئه‌مەریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كان پێشه‌وه‌چوونی باشی به‌خۆوه بینیووه و هیواخوازیشین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
K24 –
