ئەردۆغان هەڕەشەی سڕینەوەی قەندیل دەکات
لە پێشکەشکردنی وتارێک لە بارەی کڕینی سیستمی دژە فڕۆکە و مووشەکی ئێسS-400ی رووسی، ئەردۆغان لە بارەی جەنگی سوپای تورکیا و پەکەکە رایگەیاند: "وه‌ك ده‌زانن ئۆپه‌راسیۆنی چنگ و چنگ-2 له ئێستادا سه‌ركه‌وتووانه به‌رده‌وامه. باوه‌ڕم وایه له كۆتایی ئه‌م قۆناغه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسی به‌ناوی قه‌ندیل نامێنێت".
رشیگەیاند: "پەکەکە له شنگال هه‌وڵیاندا جێگره‌وه‌ی قەندیل دروست بكه‌ن. ئێستا ئه‌وێش پاككراوه‌ته‌وه. نه‌یانتوانی له‌مه‌شدا سه‌ربكه‌ون".
لەبارەی کڕینی سیستمە رووسییەکەش، سەرۆکی تورکیا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەتوانێت چارەسەرێکی مام ناوەندی بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە و رێگری لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا بکات.
K24
