ئاواتى شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
وه‌زیرى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی چه‌ند تۆمه‌تێك كه ئاراسته‌ی كراوه، بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 15/7/2019، ئاواتى شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ب ڕاگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له‌چه‌ند په‌یج و ماڵپه‌ڕێكى سێبه‌ره‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه ڕێگاى هاتوچۆكردنى ماڵه‌كه‌م قوفڵ كردووه، یان پاسه‌وانه‌كانم ڕێگه ناده‌ن ماڵه دراوسێكانم به ئۆتۆمبێلى خۆیانه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن، درۆیه‌كى شاخداره و ته‌نها بۆ له‌كه‌داركردنى كه‌سایه‌تیی من ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه".
ڕوونیشی كرده‌وه، زیاتر له 20 ساڵه "ماڵه‌كه‌م له گه‌ڕه‌كى سه‌رچنارى شارى سلێمانییه، ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌شى كه ماڵى ئێمه‌ى تێدایه، به درێژایی مێژووى درووستبووینه‌وه تاوه‌كوو ئێستا، ئاڕاسته‌ى ده‌رچوونى نه‌بووه، هه‌روه‌ها من دوو پاسه‌وانم هه‌یه، ئیتر چۆن ده‌توانم به‌ربه‌ستێكى له‌و جۆره‌ى كه باسى لێوه ده‌كرێت، بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ى درووست بكه‌م كه ئاڕاسته‌ى ده‌رچوونى نییه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، هیچ كات ویژدانم ڕێگه‌ى پێنه‌داوم ماڵه دراوسێكانم بێزار بكه‌م، گوتیشی: "خه‌ڵكى شارى سلێمانى بنه‌ماڵه‌ى شێخ جه‌ناب باش ده‌ناسن، ده‌زانن بنه‌ماڵه‌ى ئێمه هه‌رگیز كارى له‌و شێوه‌یه ناكه‌ن، بۆیه ئه‌وپه‌ڕى بێویژدانییه تۆمه‌تى له‌و شێوه‌یه بۆ ئێمه درووست ده‌كه‌ن، دواجار ئه‌وه‌شى باوه‌ڕ ناكات، ده‌توانێ سه‌ردانى ماڵى ئێمه بكات، ئه‌وكاته بۆى ڕوون ده‌بێته‌وه كه ماڵى ئێمه ئاڕاسته‌ى ده‌رچوونى نییه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ى درۆى شاخدار و بوختان، هیچى دیكه نییه".
ئاواتى شێخ جه‌ناب، باسی له‌وه‌ش كرد، له پشتى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى ئه‌وانه‌وه ڕێگایه‌كى چۆڵه‌وانى هه‌یه كه هاوینه‌هه‌وارى سه‌رچنار به‌شێوه‌یه‌كى جوان و سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌وێت، پێشتر هه‌ندێك كه‌س له‌و ڕێگایه مه‌شرووبیان ده‌خوارده‌وه و كارى نه‌شیاویان ده‌كرد، به‌ڵام هێزه‌كانى پۆلیس ماوه‌یه‌كه به‌ربه‌ستیان بۆ ئه‌و ڕێگایه درووستكردووه، "ڕه‌نگه خه‌ڵكى وابزانێت ئه‌و ڕێگایه من گرتوومه، له‌كاتێكدا ئه‌و ڕێگایه دوور له ماڵه‌كه‌ى ئێمه‌وه‌یه".
باس‌نیوز
