سوپای ئێران: لەكاتی روبەڕوبونەوەی جەنگدا تەنها بەرگری ناكەین

سوپای ئێران: لەكاتی روبەڕوبونەوەی جەنگدا تەنها بەرگری ناكەین

فەرماندەی گشتی سوپای ئێران رایگەیاند، هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی خاوەنی هێزێكی هێرشبەری تێكشێكەنەرە و هەرگیز لە قۆناغی بەرگریدا ناوەستن.

هەرگیز دەستپێشخەر نەبوین و نابین لە ئەنجامدانی جەنگ



عەبدولرەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتی سوپای ئێران لەمیانی مەراسیمی نمایشكردنی لیوای 25 لە هێزی وەڵامدەرەوەی خێرا، تایبەت بە هێزە زەمینیەكانی سوپا ئەمڕۆ یەكشەممە لە تەبرێز رایگەیاند "ئێران نە پێشتر و نەئێستاش دەستپێشخەر نیە بۆ ئەنجامدانی جەنگ، بەڵام لەكاتی رودانیدا تەنها بەرگری ناكات".

تواناكانیان لە ئاڕاستەكردنی گورزەكانیاندا بۆ سەر دەستپێشخەرانی جەنگ روخێنەر دەبێت



ئاماژەی بەوەشكرد "سەرەڕای ئەوەی دەستپێشخەر نابن لە ئەنجامدانی جەنگدا، بەڵام هێزە هێرشبەرەكانی سوپای ئێران و تواناكانیان لە ئاڕاستەكردنی گورزەكانیاندا بۆ سەر دەستپێشخەرانی جەنگ تێكشكێنەر و روخێنەر دەبێت و لەو هەنگاوەیان پەشیمانیان دەكاتەوە".

لە بەرگریكردن ناكشێینەوە



لەوبارەیەوە موسەوی وتیشی "لە جەنگی هەشت ساڵەی نێوان وڵاتەكەی و عێراقدا، ئێران بۆ هەموو جیهانی سەلماندوە كە تا كۆتایی لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرامەكانی پێداگیرە، ئەمڕۆش توانای زۆر زیاتری هەیە بۆ بەرگریكردن لە پڕۆگرامەكانی و هەرگیز لە بەرگریكردن لە گەل و خاكەكەی ناكشێتەوە".








خەندان
Top