سەرۆك بارزانی بەشداری رۆژی نیشتمانیی فەرەنسای کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێورەسمێكی شكۆدار بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا لە کۆنسوڵگەی گشتیی فەرەنسا له ههولێر بەڕێوەچوو.
لە میانی ڕێورەسمەكەدا، كۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا كێكی دۆستایەتی لەگەڵ سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانیدا بڕی.
ئەمڕۆ یەکشەممە فەرەنسا یادی ڕۆژی نیشتمانیی خۆی كردەوە، كە یادی کۆنتڕۆڵکردنی بەندیخانەی باستیلە لەلایەن شۆڕشگێرانی فەڕەنسا لە پاریس و رزگارکردنی سەرجەم بەندکراوانە لە ساڵی 1789دا.
هەموو ساڵێک لەو وڵاتەدا وەزارەتی سوپاکان نمایشێکی سەربازی رێک دەخات کە تانک و زریپۆش و فڕۆکە سەربازییەكان بەشداری تێدا دەکەن، بە شەقامی شانزیلیزێدا لە ناوەندی پاریس تێدەپەڕن. ئەمساڵیش ئەم نمایشە بە دروشمی "هاوئاهەنگیی سەربازیی ئەورووپی" بەڕێوەچوو، تیایدا 9 وڵاتی ئەورووپا لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ئەورووپی بۆ دەستێوەردان، بەشداریان كرد.
kdp -
