هەولێر.. کەسێک کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا
رائیدى مافپەروەر هۆگر عەزیز گوتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمى گەنجێک بەناوى (نەسرەدین محەمەد) تەمەن 31 ساڵ لە هۆتێلى (لەیالى قەلعە) لە شارى هەولێر دۆزرایەوە،کە بەپەتێک خۆى بە پانکەى ژوورێکەوە هەڵواسیبوو و کۆتایى بەژیانى خۆى هێنابوو".
راشیگەیاند: "ئەو کەسە خەڵکى شارى قامیشلۆى رۆژئاواى کوردستانە و بەمەبەستى کارکردن رووى لە باشوورى کوردستان کردووە و لەو هۆتێلە نیشتەجێ بووە".
گوتەبێژى پۆلیسى هەولێر ئاماژەى بە ئەوەش کرد" دواى رووداوەکە تیمەکانى پۆلیسى لێکۆڵەر هێلکارییان بۆ رووداوەکە کردووە و تەرمەکەشى رەوانەى رەوانەى پزیشکى دادوەرى کراوە، پەڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە لەلایەن پۆلیسەوە بەمەبەستى گەیشتن بەهۆکارى رووداوەکە".
bas news -
