مه‌سرور بارزانی داوایه‌ك له توركیا ده‌كات
له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند گه‌شتیارێكی كورد گله‌یی خۆیان له مامه‌ڵه‌كردنی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵیان ده‌خه‌نه روو، كه له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ ئه‌و وڵاته، جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی توند له‌گه‌ڵیان ده‌گیرێته‌به‌ر و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ پاسپۆرت و مۆبایله‌كانیان لێیان وه‌رده‌گیرێت و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و رێككارانه ته‌نیا به‌رامبه‌ر به كورد ده‌گرنه به‌ر و بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه مامه‌ڵه‌یان جیاوازه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له عێراق، كه كونسوڵی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، داوای له توركیا كرد، لە فرۆكەخانەكانی ئەو وڵاتە ھاوڵاتییانی ھەرێمی كوردستان تووشی ئاستەنگ و گرفت نەكرێن.
رابه‌ر غازیش، كه خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیارییه له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەو ئاستەنگانەی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان درووست دەكرێن، بەر لەوەی زیان بە ھەرێمی كوردستان بگەیەنێت، زیانی زیاتر بە ئابووری خودی توركیا دەگەیەنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێستا ئابووری توركیا له دۆخێكی زۆر باش‌دا نییه و زۆربه‌ی داهاتی ئه‌و وڵاته‌ش كه له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیارییه، هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكی گرنگی گه‌شتیارانی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنن.
kdp -
