شاندێكی یەكێتیی لاوان چەندین دیداری گرنگی لە ئەورووپا ئەنجام دا

شاندێكی یەكێتیی لاوان چەندین دیداری گرنگی لە ئەورووپا ئەنجام دا
شاندێكی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی لە ئەورووپان بۆ دروستكردنی هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان لاوانی كوردستان و جیهاندا.



مەیسەر نهێلی، سكرتێری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی شاندەكە، ڕاگەیاند: "ئێمە ماوەی هەفتەیەكە لەسەر داوای چەندین رێكخراوی جیهانی و ئەورووپی، بە سەردانێكی فەرمی لە ئەورووپاین و مەبەست لە سەردانەكەشمان زیاتر دروستكردنی هەماهەنگییە لە نێوان لاوانی كوردستان و لاوانی ئەورووپا و جیهان بە گشتی".



سكرتێری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "لە میانەی دیدار و كۆبوونەوەكانمان، لەگەڵ نوێنەرانی حزبی (CDU)ی ئەڵمانی دانیشتمان ئەنجام داوە و پێشوازییەكی باش كرا و بەڵێنیان دا كە بەشداری بە لاوانی كوردستان بكەن لە پانێل و ئیڤێنتەكان، كە لە لایەن ئەوانەوە ڕێك دەخرێن، هەروەها لەگەڵ دۆستی گەلی كورد (دانیاڵ ڤاڵتەر) دیدارێكمان هەبووە و ئەویش بەڵێنی پێ داوین لە ئایندەیەكی نزیكدا سەپۆرتی پڕۆژەكانمان بكەن لە كوردستان".



نهێلی راشیگەیاند: "هەر لەو سەردانەدا، كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ رێكخراوی (JU) جیۆی ئەڵمانی هەبووە و لەلایەن ئەوانەوە مانگی ۱۰ی ئەمساڵ بانگهێشتی گەورەترین كۆنفڕانسی لاوانی ئەڵمانیی جیهانی كراوین و لەو كۆنفڕانسەشدا یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان شوێنی تایبەتی خۆمان دەبێت، كە ئەمانە گشتیان دەبنە هۆكارێك كە دەرگای زیاتر بە رووی لاوانی كورستاندا بكرێنەوە".



kdp -
Top