بابه‌كر زێباری: شاندی دانوستانکاری هه‌رێم داوای پشکەکانی کورد لە بەغدا دەکات
بابه‌كر زێباری، گوتی: "له به‌غدا زۆر پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ هه‌یه كه پشكی كوردن، له‌وانه ئهمینعامی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و سوپاسالار و بریكاره‌كان و فه‌رمانده و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌رگری و جێگره‌كانی و لیواكان، بۆیه شاندی دانوسانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێ به‌وردی ئه‌م پۆستانه یه‌كلا بكاته‌وه و گرنگه كورد داوای پۆسته‌كانی بكاته‌وه، ئه‌وكاته‌ی من له‌وێ بووم، كورد پشكی ٢٠%ی پۆسته‌كانی سوپای عێراقی بۆ دانرابوو، بۆیه ده‌بێ ئه‌م جاره كورد قسه له‌سه‌ر ئه‌و پشكه بكات و بزانێت چه‌ندی به‌رده‌كه‌وێت".
زێباری گوتیشی: "له شاندی كوردستان بۆ به‌غدا داوای ئه‌و پۆستانه ده‌كرێته‌وه، بۆ نموونه كورد ٢٠% و سوننه ٢٥% و شیعه له ٤٥% و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ١٠%ی پۆسته‌كان وه‌رده‌گرن".
زێباری ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ی گرنگ هەن كه پشكی كوردن و به لایه‌نه‌كانی دیكه پڕ كراونه‌ته‌وه به‌ڵام بۆ ئه‌م حكوومه‌ته جیاوازه و سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانانهمان ده‌وێته‌وه."
kdp -
