سبەی ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە دەبات
ئەو سەرچاوەیە گوتی: "سبەی ئەنجومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی لە کابینەی نۆیەم بەڕێوە دەبات و دواتر بەفەرمی دەست بە کارەکانی خۆی دەکات."
سەرچاوەکە گوتیشی: "تاوەکو ئێستا تەنیا بەشێک لە وەزیرەکان ئاڵوگۆڕیان پێ کراوە و لەم ڕۆژانەدا سەرجەم وەزیرەکان ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن."
kdp -
