وردەکاریی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ ھەرێمی کوردستان
وەحیدە یاقۆ ھورمز، نوێنەری مەسیحییەکان لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، گوتی: "بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داھاتوو پاپا فرانسیس سەردانی عێراق بکات و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا دەچێتە نەجەف بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەلی سیستانی و سەردانی ناوچەی ئوریش دەکات، کە شوێنی نەبی ئیبراھیم بووە و، دوواتر سەردانی ھەرێمی کوردستان و شاری ھەولێر دەکات و دەچێتە عەنکاوە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستانیش کۆ دەبێتەوە."
وەحیدە یاقۆ ھورمز گوتیشی: "ھەڵوێستەکانی ھەرێمی کوردستان بەرانبەر بە مەسیحییەکان لەسەر ئاستی جیھان کاردانەوەی زۆری ھەبووە و دەرگای بۆ ئاوارەکان کردووەتەوە و خزمەتی زۆری مەسیحییەکانی کردووە، بەتایبەت سەرۆک بارزانی، بۆیە وەکو ڕێزگرتنێک لە ھەرێم و سەرۆک بارزانی، پاپا سەردانی ھەولێر دەکات."
ھورمز باسی لەوەش کرد: "مەسیحییەکان زیاتر لە ھەرێمی کوردستان ئارامن و بەراورد بەعێراق زۆریان ھاوکاری کراوە، بۆیە ھاتنی پاپا کاریگەریی زۆری دەبێت و دەبێتە ھۆی ئەوەی زیاتر ھاوکاریی ئێمەش بکرێت."
kdp -
