ئەردۆغان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی هانا بۆ سەركردەیەكی كورد دەبات

ئەردۆغان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی هانا بۆ سەركردەیەكی كورد دەبات
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئابووریی وڵاتەكەی، هانای بۆ سەركردەیەكی تۆراوی ئەكەپە بردووە، كە بە ڕەگەز كوردە، بەڵام تاوەكو ئێستە بە ئەرێنی وەڵامی نەداوەتەوە.

محەمەد شیمشەك وەزیری پێشووی دارایی توركیا، هەروەها جێگری پێشووی سەرۆك وەزیران، ماوەی سێ ساڵ دەبێت وازی لە ئەكەپە هێناوە و ئێستە لە بەریتانیا وەكو راوێژكاری ئابووری كار دەكات، بەڵام ئەردۆغان دەیەوێت ئاشتی بكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە رۆژنامەی (حوریەت)ی توركی، ئاشكرای كرد ئەردۆغان پەیوەندی بە محەمەد شیمشەكەوە كردووە و پێیگوتووە پێویستمان پێتە و بگەڕێوە.

ئەردۆغان داوای لێ كردووە هاوكاری بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی قەیرانی ئابووری لە توركیا، چونكە ئەو شارەزایەكی گەورەی ئابووریی وڵاتەكەیە. هەروەها داوای لێ كردووە وەكو راوێژكار دایبمەزرێنێ و پۆستیشی لە ئەكەپە پێبدات.

لە هەواڵەكەی (حوریەت)دا هاتووە، شیمشەك پێیگوتووە حەز ناكات هیچ پۆستێكی حزبی وەربگرێت، بەڵام تاوەكو ئێستە رەتی نەكردووەتەوە بگەڕێتەوە بۆ ناو حكوومەتی توركیا، داواكەشی قبووڵ نەكردووە، رەنگە ماوەیەكی تر شیمشەك خۆی یەكلا بكاتەوە.











باسنيوز
Top