لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لە دەست دا
دوانیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەممە 14/7/2019، لە سەر شەقامی 60 مەتری شاری سلێمانی لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێک و ماتۆرسکیلێک شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لە دەست دا.
بەپێی زانیارییەکان، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر کراوە و پەڕواوی لێکۆڵێنەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
باسنيوز
