گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر هیوایان بە پەرلەمانتار سەرکەوت شەمسەدین هەیە
لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکوو ئێستا، سەرانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە نێو یەکێتی بە جۆرەها شێوە هەوڵی پەردەپۆشکردنی کارەکەیان دەدەن و دەیانەوێت سەرجەم ڕووداوەکان بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە مەزنەکەی ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧ی سەربەخۆیی کوردستان ببەستنەوە.
لە نوێترین هەوڵیاندا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو خیانەتە، سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە بە کەسێکی ناپێگەیشتوو لە دونیای سیاسەت ناسراوە، ڕاگەیاندراوەکەش لە میدیای سەر بە گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا بایەخێکی زۆری پێ دراوە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا سەرکەوت شەمسەدین بۆ پەردەپۆشکردنی خیانەتەکە، باسی لەوە کردووە کە ئەوەی لە ٢٠١٧ەوە تاوەکوو ١٠ ساڵی دیکەش ڕوو دەدات، ئەوا ئەو کەسانەی کە ڕیفراندۆمیان ئەنجام دا، لێی بەرپرسیارن.
چاودێران پێیان وایە کە بەکارهێنانی سەرکەوت شەمسەدین لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پەردەپۆشکردنی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ئەوپەڕی بێهیوابوونی سەرانی خیانەتەکەیە لە هەوڵەکانی پەردەپۆشکردنەکەدا.
باسنيوز
