لە مێرگەسۆر 7 کەس بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ بوونە قوربانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو، لە گوندی (شێخ وەتمان)ی سنووری شارەدێی (پیران)ی سەر بە شارۆچکەی مێرگەسۆر، ئۆتۆمبێلێکی پیکاب کۆنترۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، بەھۆی ڕووداوەکەش کچێکی تەمەن 9 ساڵان گیانی لەدەست دا، 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و دانیشتووی گوندێکی سنووری مێرگەسۆرن، ھەروەھا برینی یەکێک لە بریندارەکانیش، کە منداڵێکی تەمەن 7 ساڵانە، سەختە.
باسنيوز
