باکووری کوردستان.. سێ منداڵ بەهۆی مەلەکردنەوە خنکان

باکووری کوردستان.. سێ منداڵ بەهۆی مەلەکردنەوە خنکان
لە شاری "گەڤەر"ی سەر بە پارێزگاری جوولەمێرگ لە باکووری کوردستان، سێ منداڵ لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی "دیلیملی"دا خنکاون.

بەپێی زانیاریی خۆجێیەکان ئێوارەی دوێنێ شەممە لە بەنداوی "دیلیملی" هەڵکەوتوو لە 12 کیلۆمەتریی گەڤەر، سێ منداڵ کە دوویان برا و ئەوی دیکەشیان ئامۆزیان بووە، لەکاتی مەلەکردندا خنکاون.

منداڵەکان بەناوی "عورچوون و عولجای ئولال و پسمامێ وان مه‌سوت بویوكسو" تەمەنیان ل نێوان 13 بۆ 15 ساڵدا بووە کە دوێنێ شەممە و ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە بەنداوەکەدا دۆزراوەتەوە.

پاش دۆزرانەوەی تەرمەکانیان، ڕەوانەی نەخۆشخانە و پزیکشکی دادوەریی گەڤەر کراون.








باسنيوز
Top