بریاری دەستگیرکردن بۆ ژنە "بەعسی"یەكەی كەركووك دەردەچێت
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووك، راگەیاند: لەژێر فشاری هێز و لایەنەکانی بەغدا راکان جبوری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، فەرمانی دەستگیركردن بۆ (رەنا حەمید)، دەردەکات، ئەو ژنەی لە خۆپێشاندانی عەرەبەکانی کەرکووک لە رۆژی هەینی گوتی"ئێمە بەعسین و سەدامین.
سەرچاوەكەی پۆلیسی كەركووك گوتیشی: هێزێکی سەر بە لیوای 61ی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە ئەرکیان پاراستنی کەرکوکە، چوونەتە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکوانە، بەڵام لەماڵ نەبووەو هەڵاهاتووە.
رۆژی ھەینی رابردوو 12/7/2019 ژمارەیەك عەرەبی شۆڤێنێ كەركووك دژی دیاركردنی پارێزگاری كورد لەلایەن پارتی و یەكێتی خۆپێشاندانیان ئەنجامدا، بەشێك لە درووشمەكان دژی دەسەڵاتی كوردستان و عێراق و لە بەرژەوەندی حزبی بەعسی لەناوچووی عێراق لە خۆپێشاندانەكە گوترانەوە.
k24
