هه‌ولێر و پاریس رێككه‌وتنی "ده‌سته‌خوشك"ـبوونیان واژۆ ده‌كه‌ن
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا نمایشی سەربازیی له‌سه‌ر زەمین و ئاسمان و دەریاوه و تازەترین چەک و فڕۆکە و له‌گه‌ڵیشیدا کەرەستەی جەنگیی نمایش دەکرێن.
هه‌روه‌ها بڕیارە سبەینێ نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و ئان ئیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس یاداشتنامەیەک واژۆ بکەن، بەپێی یاداشتنامەکە ھەولێر و پاریس دەبنە دەستەخوشک و ھەماھەنگی و پێکەوە کارکردن لەبواری ئابووری و کلتوری و ژینگەیی لەنێوان ئەم دوو پایتەختدا ئەنجام دەدرێت.
بانگھێشتکردنی ئەم شاندەی ھەرێم لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەمەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەلایەن کۆشکی ئیلیزێ وه پێشوازی لێکراو لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن کۆبونەوە.
رۆژ بەرۆژ پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و کلتورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا بەرەوپێشتر دەچێت، فەرەنسا لەماوەی رابردوودا رۆڵی کاریگەری ھەبوو لە تێکشکانی داعش و ھاوکاریكردنی پێشمەرگەدا. ئێستا فەرەنسا ھەوڵ دەدات سەرپەرشتی پرۆگرامی خوێندن لەچەند قوتابخانەیەکی ھەولێر بکات و چەند پرۆژەیەکی جیاوازی ژینگەیی لەھەرێمی کوردستاندا ئەنجام بدات.
پێشتر سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس له سه‌ردانه‌كانیدا بۆ شاری هه‌ولێر گوتبووی: "ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین و به پرۆژه‌كانمان به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی شاره‌وانی، هاتوچۆ و رێگاوبان هاوكاریی هه‌ولێر بكه‌ین"
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان رایگه‌یاندبوو: "هه‌ولێر و پاریس له زۆر بواری جیاوازدا په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیان ده‌بێت".
شاره‌وانییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت شاره‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌سه‌ڵاتێكی گرنگ و زۆریان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نساش به كۆی ده‌نگ بڕیاریانداوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی پاریس و هه‌ولێر په‌ره پێبده‌ن و وه‌ك دوو شاری ده‌سته خوشك له داهاتوودا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌نێوانیاندا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها لە 89ـه‌مین کۆنگرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی شارەکانی فرانکوفۆن لە شاری کیگالی پایتەختی رواندا، بە کۆی دەنگ ھەولێر بە ئەندامی رێکخراوەکە پەسەند کرا و بۆ یه‌كه‌م جار شاندێك به سه‌رۆكایه‌تی نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له كرنگرهكهدا به‌شداریی كردبوو.
پارێزگاری هه‌ولێر له‌وباره‌یه‌وه گوتبووی: "له‌سه‌ر پێشنیاز و داواكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، كه پێشتر سه‌ردانی هه‌ولێری كردبوو شاری هه‌ولێر وه‌ك ئه‌ندام له‌و رێكخراوه په‌سه‌ندكراوه".
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی له شاری هه‌ولێر هه‌ن، یارمه‌تیده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام له‌و رێكخراوه، له‌وانه‌ش كولتووری پێكه‌وه‌ژیان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له شاری هه‌ولێر هه‌یه، هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و نازناوه‌ی پێ بدرێت.
K24 -
