لەبارەی پشووی فەرمیی سبەی بڕیارێک درا
ئەمڕۆ شەممە 13/7/2019، پەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی حکوومەتی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە 14/7/2019، بەبۆنەی (ساڵیادی شۆڕشی تەممووز)ەوە، لەسەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە".
باس لەوەش کراوە، ھەموو ساڵێک لە ڕۆژی 14 تەممووزدا بەبۆنەی گۆڕانی ڕژێمی عێراق لە پاشایەتییەوە بۆ کۆماری، حکوومەتی عێراق ئەو ڕۆژەی کردووەتە پشوو.
باسنيوز
