بەرپرسێکی پارتی: ھەوڵ دەدرێت لە ڕێگەی شەقامەوە گێرەشێوێنی درووست بکرێت
شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی ٥ی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕايگەیاند: "دەمێکە سەرۆک بارزانی دەڵێت دەبێت سنووری کەرکووک و مادەی ١٤٠ و ناوچە کوردستانییەکان بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ چارەسەر بکرێت، بەڵام بەداخەوە ھەندێک لایەنی سیاسی لەناو عێراق نایانەوێت ئەو پرسە چارەسەر بکەن“.
جەختیشی کردەوە کە جێبەجێ نەکردنی ماددەی ١٤٠ ”پێچەوانەوەی دەستوورە“، بۆیە ”ئاراستەیەک ھەیە دەیانەوێت بە ڕێگای سیاسەتکردنی شەقامەوە گێرەشێوێنی دروست بکەن".
بەرپرسەکەی پارتی نەیشاردەوە کە ئەو هەوڵە لە بەرژەوەندیی کەرکووک و عێراقیش نییە، بۆیە جگە لە گفتوگۆ، هیچ چارەسەرێکی دیکە نییە. گوتیشی: ”ئەو دۆخەی کەرکووک لێکەوتەی ١٦ی ئۆکتۆبەرە، ئێستاش هەڵوێستی ھەڵوێستی سەرۆک بارزانی ئاشکرایە بۆ لایەنە سیاسییەکان".
باسنيوز
